دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 5 دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٥ـی ساڵی 2026 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکە و بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، 6ـی 7ـی 2026، دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی ئەو هاوکارییەی تەواو کردووە. 

بڕیارە لە ڕۆژی دووشەممە، 6ـی 7ـی 2026، پرۆسەی دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دەست پێ بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP