هەرێم نیوز
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە نووسراوێکی فەرمی داوای لە داواکاری گشتیی سلێمانی کرد ڕێکاری یاسایی بەرامبەر د. عەبدوللەتیف ئەحمەد بگرێتە بەر، ئەمەش دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەکان لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە پەسەند کران.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی 7ـی 2026، د. کۆسار محەمەد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە نووسراوێکدا بۆ فەرمانگەی داواکاری گشتی ڕایگەیاند: "دوا بەدوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و پەسەندکردنی لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە، لەبەر هەبوونی ڕەگەزی سزایی لە وەزیفەی گشتیدا، داواکارین ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ناوبراو ئەنجام بدرێت."
ئەم هەنگاوەی زانکۆی سلێمانی لە چوارچێوەی ڕێکارە کارگێڕی و یاساییەکانی زانکۆدایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆسیەیەی کە لە ماوەی ڕابردوودا دەنگدانەوەی لێ کەوتەوە.