دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی لە تاران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.

هەرێم نیوز

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ٣ـی ٧ـی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە شاری تاران لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان لەگەڵ ئێران تاوتوێ کرد و بیروڕایان لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش ئاڵوگۆڕ کرد. 

هەروەها تیشکیان خستە سەر دۆخی ناوچەکە و گرنگیی ڕاگرتنی شەڕ و پێشهاتە تازەکان.

نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هەماهەنگیی هەمەلایەنە کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP