دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٦.٢ پلە ئیندۆنیزیای هەژاند.

هەرێم نیوز

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ٣ـی ٧ـی ٢٠٢٦، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٦.٢ پلەی ڕێختەر کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئیندۆنیزیای هەژاند، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتایییەکان، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکی (USGS) ڕایگەیاند، چەقی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٢٠ کیلۆمەتر و لە دووری ٥٨ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری تۆبیلۆ لە پارێزگای (نۆرس مالۆکۆ) بووە و لە کاتژمێر ١١:٣١ـی بەیانی بە کاتی ناوخۆ ڕوویداوە.

دانیشتووانی ناوچە دوورەکان هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، بەڵام ئاژانسی کەشناسی و جیۆفیزیکیی ئیندۆنیزیا دڵنیایی داوەتە هاووڵاتییان کە مەترسیی دروستبوونی شەپۆلی سونامی نییە.

 شایەنی باسە ئیندۆنیزیا بەهۆی ئەوەی دەکەوێتە سەر ناوچەی ناسراو بە "کەمەرەی ئاگر" لە زەریای هێمن، یەکێکە لەو وڵاتانەی بەردەوام ڕووبەڕووی چالاکییە جیۆلۆجییەکان و بوومەلەرزە دەبێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP