دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی دامەزراندنی گرێبەستەکان لە هەڵەبجە کۆتایی هات و داتاکان خرانە ڕوو

هەرێم نیوز

ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی شیکاریی لەبارەی قۆناغی یەکەمی دامەزراندنی 250 کەس لەسەر میلاکی گرێبەست بۆ پارێزگای هەڵەبجە بڵاو کردەوە.

پاش کۆتاییهاتنی وادەی پڕکردنەوەی فۆرمەکان، دەرکەوت 9006 کەس بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئەو دەرفەتە کارە، فۆرمی دامەزراندنیان پێشکەش کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی 7ـی 2026، ڕاگەیەندرا کە کێبڕکێکاران لەسەر 250 پۆست لە 32 پسپۆڕیی جیاوازدا لە فەرمانگە جیاجیاکانی حکوومەتی هەرێم لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ڕکابەری دەکەن.

ئەنجومەنی ڕاژە بەمەبەستی بەرچاوڕوونیی زیاتری هاووڵاتییان، داتا و زانیارییە سەرەکییەکانی پەیوەست بەم قۆناغەی لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکدا خستووەتە ڕوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنەکە، کارکردن لەسەر ئەم پڕۆسەیە بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە بەردەوامی هەیە.

هەروەها جەخت کراوەتەوە کە ئەنجامی قۆناغەکانی داهاتووی پڕۆسەکە لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتییەوە بە ڕاشکاوی بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوە.

وردەکاریی لەم لینکەوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP