هەرێم نیوز
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درۆنێکی هێرشبەر، کەمپی "دێگەڵە"ی تایبەت بە نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە نزیک شاری کۆیە کردە ئامانج.
ئەمشەو چوارشەممە، 1ـی تەممووزی 2026 (هاوكات لەگەڵ 10ـی پووشپەڕی 1405ـی کۆچی هەتاوی)، بۆ جارێکی دیکە هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشێکی درۆنییان کردە سەر بنکە و کەمپەکانی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردیی ئێران لە ناوخۆی خاکی هەرێمی کوردستاندا.
لە چوارچێوەی ئەم هێرشە نوێیەدا، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەمپی "دێگەڵە"ی لە سنووری قەزای کۆیە پێکا، کە شوێنی نیشتەجێبوونی بەشێک لە بنەماڵە و خێزانەکانی سەر بە حزبی دیموکراتە. ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە تەنانەت دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست و لە ماوەی شەڕی 40 ڕۆژەی ڕابردووشدا، ئەم کەمپە چەندین جاری دیکە ڕووبەڕووی بۆردومان بووەتەوە.