هەرێم نیوز
بەیانی ئەمڕۆ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق.
بەگوێرەی میدیای فەرمی ئێران، عراقچی سەرپەرشتی ئامادەکارییەکانی رێورەسمی هێنانی تەرمی عەلی خامنەیی، رابەری کۆچکردووی ئێران دەکات کە بڕیارە رۆژی 8ی مانگی داهاتوو بهێنرێتە هەردوو شاری نەجەف و كەربەلا.
جگە لەوەش عراقچی بەنیازە چەند پرسێكی تایبەت لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ بكات، كە دیارترینیان، قەرزی كەڵەكبووی غازی ئێرانە لای عێراقە، كە بڕیارە لە چوارچێوەی رێککەوتنە سەرەتاییەی لە نێوان تاران و واشنتۆن سزایان لەسەر هەڵبگیرێت و چاوەڕوان دەكرێت ئازادكردنی قەرزەكانی لاى عێراق بەشێك بێت لەو پارانەی كە دەدرێت بە تاران.
وێڕای وردەكاری كۆبونەوەكانی شاندی دانوستانكاری ئێران و ئەمریكا بە نێوەندگیری قەتەرو پاكستان و كە لە هەفتەی رابردوودا لە سویسرا بەڕێوەچوو.