هەرێم نیوز
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و لوبنان گورزێکی ستراتیژی لە بەرەی ئێران دەوەشێنێت، ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران لە ڕێگەی هەڕەشە و فشارخستنە سەر ئەمەریکا هەوڵیدا ئیسرائیل ناچار بە کشانەوە بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
ئەمڕۆ شەممە، 27ـی 6ـی 2026، کاتز ئاشکرای کرد، لەلایەن ئەمەریکا، ئیسرائیل و لوبنانەوە چوارچێوەیەک دیاری و واژۆ کراوە، کە داماڵینی چەکی حیزبوڵڵا لە سەرانسەری لوبناندا دەکاتە ناچاری.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریی دایە ئێران و ڕایگەیاند، ئەگەر ئەو وڵاتە هەوڵ بدات ڕێگری لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە بکات و هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەوا بە هێزێکی زۆرەوە لە دژی دەوەستنەوە و وەڵامێکی تووند دەدەنەوە.