هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان هەردوولای پێشێل کردووە و هێزەکانی ئەمریکاش وەڵامی توندی هێرشەکانی تارانیان داوەتەوە.
هێرشی درۆنەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییەکان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە هێزەکانی ئێران چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان (درۆن) بە ئاراستەی چەند کەشتییەکی جەنگی و بازرگانی لە ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەکەی گەرووی هورمزدا ئاراستە کردووە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی گرژییە سەربازییەکانی نێوان واشنتن و تاران لە ناوچەکەدا.
سوپای ئەمریکا سێ درۆنی خستە خوارەوە
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەسەر ئامادەیی و کاردانەوەی خێرای هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کردەوە و وتی: "تیمەکانی سوپای ئەمریکا دوێنێ پێنجشەممە، بە تەواوی بە سەرکەوتوویی و بە لێهاتوویی دژەهێرشیان ئەنجامداوە و توانیویانە سێ لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانییانە لە ئاسمانی گەرووی هورمزدا تێکبشکێنن و بیخەنە خوارەوە."
ئەم پێشهاتە سەربازییە مەترسیدارە لە کاتێکدایە کە ماوەیەک بوو لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئاگربەست ڕاگەیەندرابوو، بەڵام بەپێی گوتەکانی ترەمپ، تاران بەم هەنگاوە نوێیەی هێڵەکانی ڕێککەوتنەکەی بەزاندووە.