هەرێم نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە ڕۆژی 19ـی 6ـی 2026، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، سەرکردەیەکی باڵای ڕێکخراوی داعشیان کردووەتە ئامانج و کوشتوویانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی 6ـی 2026، سێنتکۆم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەو هێرشە وردەدا کەسێک بە ناوی عەلی حوسێن ئەلعەلەیوی کوژراوە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دێت بۆ تێکدانی پیلان و لەناوبردنی ئەو چەکدارانەی کە هەوڵی هێرشکردنە سەر ئەمەریکییەکان لە دەرەوەی وڵات یان ناوخۆی ئەمەریکا دەدەن.
ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم ڕایگەیاند، "فەرماندەیی ناوەندی و هاوبەشەکانمان پابەندن بە بنبڕکردنی پاشماوەکانی داعش بۆ مسۆگەرکردنی تێکشکانی هەمیشەیییان".
هەروەها جەختی کردەوە کە هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە خاکی ئەمەریکا، سەربازانیان و هاوپەیمانەکانیان لە سەرانسەری ناوچەکەدا.