هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئێران ئاگاداری کردوونەتەوە کە هیچ باج، پارەی بیمە، یان هەر تێچوویەکی دیکە لەو کەشتییانە وەرناگرێت کە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی 6ـی 2026، ترەمپ جەختی کردەوە، ئەگەر ئەو زانیارییانە ناڕاست دەرچن، دانوستانەکان دەستبەجێ کۆتاییان پێ دێت.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ پارەیەک لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ ئێران نەدراوە و نەخراوەتە گەڕ، بەڵکو ئەو پارانەی ئێران کە لەلایەن ئەمەریکاوە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ دەکرێن، بۆ کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی وەک گەنم، زەڕات و سۆیا لە جووتیارانی ئەمەریکی بەکاردەهێنرێن بۆ ئەوەی بۆ ئێران دابین بکرێت، چونکە ئەو وڵاتە پێویستییەکی زۆری بە خۆراک هەیە.