دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی: هیچ پاساوێک نییە بۆ ڕێگریکردن لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە هیچ پاساوێکی یاسایی و سیاسی نییە بۆ ڕێگریکردن لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، جەختیشی کردەوە کە هەر لایەنێک ببێتە بەربەست، دەبێت بەرامبەر بە خەڵک بەرپرسیار بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 23ـی 6ـی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاش بەشداریکردنی لە مەراسیمی کردنەوەی پارکی باخچە هەڵواسراوەکانی بابل لە شاری هەولێر، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆسەی دیموکراسی لە هەرێم پێویستی بە کاراکردنەوەی دامەزراوەی تەشریعی هەیە و هیچ پاساوێک بۆ دواخستنی قبووڵکراو نییە.

سەرۆکی حکومەت لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و وتی: "دیاریکردنی بڕی ١٢٠ ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە، هیچ بنەمایەکی یاسایی و دەستووری نییە؛ چونکە ئەوەی لە دەقی یاساکاندا هاتووە تەنها گەڕاندنەوەی نیوەی داهاتە فیدراڵییەکانە بۆ گەنجینەی گشتیی عێراق، نەک سەپاندنی ژمارەی پێشوەختە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP