هەرێم نیوز
لە ڕانیە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک سێ کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، پێنج سەرنشینەکە ئەندامانی یەک خێزانن.
عەلی عەبدوڵا ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕاگەیاند: لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک دەربەندی ڕانیە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا کامری) وەرگەڕا کە خێزانێکی 5 کەسی سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون.
وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین وتی: "لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەست داوە و باوک و منداڵێکی دیکەش بریندارن". ئاماژەی بەوەش کرد، منداڵەکە تەمەنی 4 ساڵانە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە، عەلی عەبدوڵا ئاشکرای کرد، بەهۆی تیژڕەوی و پابەندنەبوون بە ڕینماییەکانەوە بووە.