دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسعود پزیشکیان لە پاکستانەوە: ئەگەر موشەک و توانا بەرگرییەکانمان نەبوایە، ئەمریکا و ئیسرائیل وەک غەززەیان لێدەکردین

هەرێم نیوز

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە میانی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ وڵاتی پاکستان، بەرگریی لە پڕۆگرامی موشەکیی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر ئەو توانایە نەبوایە ئەمریکا و ئیسرائیل هاوشێوەی کەرتی غەززە هێرشیان دەکردە سەر ئێران، جەختیشی کردەوە کە پڕۆگرامی بەرگریی تاران بە هیچ شێوەیەک جێگەی دانوستان نییە. 

ئەمڕۆ سێشەممە، 23ـی 6ـی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران کە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، موشەک و چەکەکانی ئێران تەنها بۆ بەرگریکردنن لە خاکی وڵاتەکە، و وتی: "ئەگەر هێز و موشەکەکانی ئێمە نەبوونایە، ئیسرائیل و ئەمریکا هەروەک چۆن هێرشیان کردە سەر غەززە و ماڵوێرانییان نایەوە، بە هەمان شێوە هێرشیان دەکردە سەر ئێرانیش و هیچ ڕەحم و بەزەیییەکیان نە بە گەنج و نە بە پیر نەدەبوو."

سەرۆک کۆماری ئێران لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هێرشی توندی کردە سەر سیاسەتەکانی ڕۆژئاوا و ڕایگەیاند، ئەو وڵاتانەی لە لایەکەوە هێرش دەکەن و لە لایەکی دیکەوە باسی مافی مرۆڤ دەکەن، دروشمەکانیان "درۆیەکی ڕووتە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP