هەرێم نیوز
میدیای فەرمیی ئێران لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەوە ڕایگەیاند، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، بە شێوەیەکی فەرمی یاداشتی لێکتێگەیشتنی "ئیسلام ئاباد"یان واژۆ کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی 6ـی 2026، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاگەیاند، یاداشتی لێکتێگەیشتنی ناسراو بە "ئیسلام ئاباد" لە لایەن دۆناڵد ترەمپ و مەسعود پزیشکیانەوە بە تەواوی واژۆ کراوە، ئەمەش پاش زنجیرەیەک ململانێی توند و ئاڵۆزیی ئەمنی دێت کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ناوچەکەی گرتبووەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تاران ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆسەی واژۆکردنی ئەم لێکتێگەیشتنە مێژووییە بە شێوازی دیجیتاڵی و لە دوورەوە بووە، بۆیە هیچ جۆرە مەراسیمێکی فەرمیی واژۆکردن لە وڵاتی سویسرا بەڕێوە ناچێت، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە بەرنامەی ئامادەبوونی تیمە دانوستانکارەکانی هەردوولا لە شاری جنێف وەک خۆی دەمێنێتەوە بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی.