دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەعیم قاسم: پڕۆژەی ئیسرائیل کۆتاییهات و ئەمریکاش لە گۆڕینی ڕژێمی ئێراندا شکستی هێنا

هەرێم نیوز

نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، کە پڕۆژەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا کۆتایی پێهاتووە و ئەمریکاش لە هەوڵەکانی بۆ گۆڕینی ڕژێمی ئێراندا تووشی شکست بووە، جەختیشی کردەوە کە هاوسەنگیی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گۆڕانکاریی ڕیشەیی بەسەردا هاتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی 6ـی 2026، نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان لە میانی بەڕێوەچوونی مەراسیمی ئەنجومەنی ناوەندیی عاشۆرا لە مەزارگەی سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ڕایگەیاند، گه‌لی ئێران، خۆڕاگری، وڵات و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ و جیهان كه‌ تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادین، شایه‌نی پیرۆزبایی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ن، چونکە بەرخۆدان وای لە ئیسرائیل کرد نەتوانێت بە ئامانجەکانی لە پەکخستن و لەناوبردنی حزبوڵادا بگات.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵا ئاماژەی بەوەش کرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران گۆڕەپانی لوبنانی گرێداوەتەوە وەک خۆڕاگری و گەلێک، ئەمەش بە هێزی ئامادەیی بۆ قوربانیدان و ناچارکردنی ئیسرائیل بووە بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی.

نەعیم قاسم جەختیشی کردەوە، ئامانجی سەرەکیی واشنتن ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران بوو، ئەمەش لووتکەی ستەمکاریی ئەمریکا بوو، بەڵام ئەو قۆناغە کۆتاییهات و واشنتن لەبەرامبەر تاراندا شکستی هێنا، هەر بۆیە لەمەودوا هاوسەنگیی هێز لە تەواوی ناوچەکەدا گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا دێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP