دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاگادارییەک لە کاروباری مینی هەولێرەوە؛ سبەی دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە باڵەکایەتی دەبیسترێت

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر ئاگادارییەکی گرنگ ئاڕاستەی دانیشتوانی ناوچەی باڵەکایەتی دەکات و ڕادەگەیەنێت کە سبەی بەهۆی لەناوبردنی پاشماوەی تەقەمەنییەکانەوە، دەنگی تەقینەوەی بەهێز دەبیسترێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی 5ـی 2026، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر ئاگاداری نامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دانیشتوانی قەزای چۆمان، ناحیەی گەڵاڵە و ناحیەی سمیلان ئاگادار دەکاتەوە، کە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (19/5/2026)، لە چالاکییەکی لەناوبردنی بەکۆمەڵدا، هەڵدەستێت بە تەقاندنەوە و لەناوبردنی ژمارەیەک مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لە بەرزاییەکانی چیای بەردەبووک، بەم هۆیەوە دەنگی تەقینەوەی بەرز دەبیستریت.

بەرێوەبەرایەتی مینی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە کە بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی هەموان، داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت بۆ هیچ مەبەستێکی وەک (گەشتیاری، کۆکردنەوەی گیای بەهارە و لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات) لەو ناوچەیە نزیک نەبنەوە و لــەکـــاتـــی بـیـسـتــنـی دەنـگی بەهــێــزی تەقەمەنیەکان نــــیــــگەران نەبن چونکە پڕۆسەکە لەژێر کۆنترۆڵی تیمەکاندایە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP