دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و ئیستانبوڵ دەست پێ دەکەنەوە

هەرێم نیوز

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەی شەممەوە گەشتە ڕاستەوخۆکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بۆ شاری ئیستانبوڵی تورکیا دەست پێ دەکەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی کە ئەمڕۆ هەینی (١٥ی ئایاری ٢٠٢٦) بڵاوکراوەتەوە، کۆمپانیای (هێڵی ئاسمانیی عێراقی) خشتەی نوێی گەشتەکانی ئاراستە کردوون. بەگوێرەی خشتەکە، بڕیارە سبەی شەممە ڕێککەوتی ١٦ی ئایاری ٢٠٢٦، گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان هەردوو شاری سلێمانی و ئیستانبوڵ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەست پێ بکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی:
• ڕێکخستنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانە.
• پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە گەشتیاران.
• ئاسانکاری بۆ ئەو هاونیشتمانیانەی کە فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی بۆ گەشتەکانیان بەکاردەهێنن.

دەستپێکردنەوەی ئەم گەشتانە دوای ماوەیەک لە گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە دێت، کە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە هۆی بووژانەوەی زیاتری جوڵەی گەشتیاری و بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP