دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ڕۆما بەڕێکەوت

هەرێم نیوز

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمیی دوو ڕۆژە بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێکەوت و بڕیارە لەگەڵ پاپای ڤاتیکان و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ـی 5ـی 2026، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێکەوتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە چوارچێوەی ئەم سەردانەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین دیداری گرنگی دەبێت، کە دیارترینیان کۆبوونەوەیە لەگەڵ قەداسەتی پاپای ڤاتیکان و سەرۆککۆماری ئیتاڵیا، سەرباری ئەنجامدانی چەندین دیدار لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئیتاڵیا و دەوڵەتی ڤاتیکان.

سەبارەت بە تەوەرەکانی گفتوگۆکردنیش، سەرۆکایەتیی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە کە لەم کۆبوونەوانەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا و ڤاتیکان دەکرێت، لەگەڵ خستنەڕووی دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە و چەندین پرسی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP