هورێم نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوانی گەیشتنی دوایین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی نیسان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، کە بە گەیشتنی پارەکە ڕاستەوخۆ خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیەنرێت.
گەیشتنی زیاتر لە ٦٦٣ ملیار دینار
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی کە دوێنێ دووشەممە بڵاوکرایەوە، بڕی ٦٦٣ ملیار و ٨٠٥ ملیۆن دینار وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆران، خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ڕاگەیاندنی خشتەی مووچە
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە (١٢ی ئایاری ٢٠٢٦) گوژمەی تەواوکاریی مووچە بگاتە سەر هەژماری وەزارەت. هەروەها جەختیان کردووەتەوە:
• لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلەکە، پڕۆسەی وەرگرتنی کاش لە بانکی ناوەندی دەستپێدەکات.
• ڕاستەوخۆ خشتەی گشتگیر بۆ هەموو وەزارەت و دەستەکان ڕادەگەیەنرێت.
• دەستبەجێ پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆران دەستپێدەکات.
ئەم پەرەسەندنە دوای زنجیرەیەک گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا دێت بۆ ڕێکخستنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی تەمویلەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.