هەرێم نیوز
بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هێرشێکی توند دەکاتە سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و بە "کۆمەڵکوژکردنی کورد" تۆمەتباری دەکات، هاوکات جەختیش دەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران.
ئەمڕۆ شەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٦، بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاویکردەوە، و تێیدا هێرشی توندی کردە سەر دەسەڵاتدارانی ئێران و تورکیا.
نەتانیاهۆ لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، کە لەژێر سەرکردایەتیی ئەودا، ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە لە ناوچەکەدا.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە توندی هێرشی کردە سەر سەرۆک کۆماری تورکیا و ڕوونیکردەوە، کە هەنگاوەکانی ئیسرائیل بۆ بەرەنگاربوونەوەیە، "بە پێچەوانەی ئەردۆغان کە کوردەکان کۆمەڵکوژ دەکات."