دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد؛ ئاستی شاندەکان بۆ باڵاترین پلە بەرز دەکرێتەوە

هەرێم نیوز

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دانوستانە هەستیارەکانی نێوان تاران و واشنتن لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەدەچێت.

لەم خولەی دانوستانەکاندا، ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا و جارید کۆشنەر زاوا و ڕاوێژکاری ترامپ بەشدار دەبن.

لە لایەن ئێرانیشەوە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە کە پێشتریش ئەزموونی دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا هەبووە، ئامادە دەبێت.

بەڵام جیاوازیی ئەمجارە ئەوەیە کە سەرکردایەتی هەردوو شاندەکە بۆ ئاستێکی باڵاتری حکومەتەکان بەرز کراوەتەوە.

لە لایەن واشنتنەوە، جی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و لە لایەن تارانەوە، محەمەد باقری قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەرۆکایەتی شاندەکان دەکەن.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کردبوو کە لەوانەیە بەهۆی پرسە ئەمنییەکانەوە ڤانس خۆی گەشت نەکات، بەڵام هەر ئەو سەرپەرشتی گفتوگۆکان دەکات.

تاوەکو ئێستا حکومەتی ئەمریکا بڕیاری کۆتایی لەسەر شێوازی بەشداریکردنی جێگری سەرۆک لە ناو ئیسلام ئاباددا ڕانەگەیاندووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP