دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا و ئیسرائیل پلانی هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران دادەڕێژن

هەرێم نیوز

میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد کە سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل خەریکی ئامادەکاریی فراوانن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی گەورەتر لە ناوخۆی ئێران، کە ئەگەری هەیە هێرشی زەمینیش بگرێتەوە و ئاڕاستەی جەنگەکە بە تەواوەتی بگۆڕێت.

کەناڵی ١٤ی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، واشنتن دەستی کردووە بە ئامادەکردنی نزیکەی ٢ هەزار سەرباز لە هێزەکانی "مارێنز" بە مەبەستی بەشداریکردن لە جەنگی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەم هەنگاوە وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە قۆناغەکانی داهاتوودا لێکدەدرێتەوە.

هاوکات، کەناڵی "کان"ی ئیسرائیلی جەختی کردەوە کە هەماهەنگییەکی چڕ لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیلدا هەیە بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک "کردەی گەورە و کاریگەر" لە ناوخۆی خاکی ئێراندا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم پلانە نوێیانە بە جۆرێک داڕێژراون کە کاریگەریی ڕاستەوخۆ و یەکلاکەرەوەیان لەسەر ڕەوتی پێکدادانە سەربازییەکان و داهاتووی ململانێکە دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP