هەرێم نیوز
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند کە پاش کەوتنەخوارەوەی مووشەکێک لە ناو خاکی تورکیا، هۆشداری پێویستیان داوەتە ئێران.
ئاماژەی بەوە کردووە کە هەنگاوە نادروست و ئیستفزازییەکان لە لایەن ئێرانەوە بەردەوامییان هەیە.
ئەردۆغان هەروەها وتی پاش جێگیرکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی F-16 لە قوبرسی باکوور، رێکاری زیاتر و توندتر دەگرنە بەر.
سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی دووشەممە و پاش کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی وتی ئامانجی سەرەکی ئەنقەرە دوورخستنەوەی وڵاتەکەیە لە جەنگەکە.
پێشتر تورکیا رایگەیاندبوو کە سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی ناتۆ دووەم مووشەکی بالیستیکی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە کە هاتبووە ناو ئاسمانی ئەو وڵاتە.