دواین هەواڵ

ئابوری‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی شوباتی مامۆستایانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەسەر داهاتی ناوخۆ دامەزراون.

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئاداری 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 12ی ئاداری 2026، مووچەی مانگی شوبات دابەش دەکرێت.

ئەم مووچەیە تایبەتە بە مامۆستایانی گرێبەست لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

هاوکات لە هەمان ڕۆژدا، مووچەی مانگی شوباتی بەشێکی دیکە لە فەرمانبەرانیش دابەش دەکرێت.

ئەو فەرمانبەرانەی ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە، ئەوانەن کە لە دوای 1ی تەممووزی 2024ەوە بە شێوەی هەمیشەیی یان گرێبەست لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەت دامەزراون.

وەزارەتەکە ڕوونیشی کردووەتەوە کە شایستە داراییەکانی ئەم توێژانە ڕاستەوخۆ لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP