هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بۆ مانگی شوبات بڵاوکردەوە.
وادەی دەستپێکردن و کۆتایی هاتنی دابەشکردن:
• دەستپێکردن: سبەی سێشەممە (١٠ی ئازاری ٢٠٢٦) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت.
• کۆتایی هاتن: ڕۆژی پێنجشەممە (١٢ی ئازاری ٢٠٢٦) بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنەکان، کۆتایی بە پرۆسەکە دێت.
خێرایی لە دابەشکردن
بەپێی خشتە نوێیەکە، وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە لە ماوەی تەنها سێ ڕۆژدا مووچەی تەواوی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش بکات.
١٠ / ٣ / ٢٠٢٦ (سێشەممە): کەسوکاری شەهیدان، خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، وەزارەتی پەروەردە، تەندروستی و چەند شوێنێکی تر.
• ١١ / ٣ / ٢٠٢٦ (چوارشەممە): وەزارەتی دارایی، ناوخۆ، داد، خوێندنی باڵا، و زۆربەی وەزارەتەکانی تر.
• ١٢ / ٣ / ٢٠٢٦ (پێنجشەممە): هێزەکانی زێرەڤانی، پێشمەرگە (یەکەی ٧٠ و ٨٠)، ئەنجومەنی ئاسایش و پۆلیس.