دواین هەواڵ

ئابوری‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی: زیاتر لە 365 ملیار دیناری دیکە گەیشت و سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، گوژمەیەکی دیکەی پارە بۆ تەمویلی مووچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژمارەکەیان و پێشبینی دەکرێت سبەی ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئاداری 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە بڕێکی

دیکەی پارە لەلایەن بەغداوە نێردراوە.

پارەکە بڕەکەی 365 ملیار و 702 ملیۆن دینارە و وەک بەشێکی دیکە لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران نێردراوە.

ئەم گوژمە پارەیە ڕاستەوخۆ خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

وەزارەتەکە لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا مژدەی دابەشکردنی مووچە دەداتە مووچەخۆران.

ئاماژە بەوە کراوە کە چاوەڕێ دەکەن سبەی دووشەممە تەواوی تەمویلی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بگاتە دەستیان.

هەر لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکەشدا، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP