هەرێم نیوز
حكومەتی هەرێم دوو ڕۆژی ئەم هەفتەیەی كرد بە پشوو، سەرەڕای پشوو، دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت.
بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێم، ڕۆژی چوار شەممە بەبۆنەی یادی 11ی ئازارەوە پشووی فەرمییە لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ڕۆژی پێنج شەممە 12ی ئازار لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە، ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبن و دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.