دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕۆژێکی مێژوویی بۆ عەفرین؛ دوای ٨ ساڵ ئاوارەیی یەکەم کاروانی خێزانەکان دەگەڕێنەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی ئازاری ٢٠٢٦، پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەستیپێکرد، کە وەک "ڕۆژێکی مێژوویی" بۆ گەلی کورد و دانیشتووانی ناوچەکە وەسف دەکرێت.

سیامەند خەلیل، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاروانی یەکەمی ئاوارەکان کە لە ٤٠٠ خێزان پێکهاتوون، بەرەو ناوچەکانی (شێخ حەدید، بادینە، و جندرێس) بەڕێکەوتوون. ئەم هەنگاوە دوای ٨ ساڵ لە ئاوارەیی و دوورکەوتنەوە لە خاکەکەیان دێت.

ئەم گەڕانەوەیە ئەنجامی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی یەکەمی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی دیمەشقە، کە یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی تایبەت بووە بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان.

سیامەند خەلیل ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگ کرد:

• ڕێڕەوی حەسەکە - عەفرین: ڕێڕەوێکی تایبەت کراوەتەوە بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیان.

• ماوەی گەڕانەوە: هەوڵ دەدرێت لە ماوەی ٣ ڕۆژدا تەواوی ئاوارەکانی عەفرین بگەڕێنەوە.

• جەژنی نەورۆز و ڕەمەزان: ئامانج ئەوەیە کوردانی عەفرین ئەمساڵ جەژنی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان لە ناو خاکی خۆیان و لە عەفرین پیرۆز بکەن.
بۆ گواستنەوەی خێزانەکان، ٥٠ پاس دابینکراوە و ڕێگاکان بە تەواوی پارێزراون بۆ ئەوەی گەڕانەوەیەکی ئارام و بێوەی بۆ هاووڵاتیان زامن بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP