دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

سەربازێکی دیکەی ئەمریکی گیانی لەدەستدا

هەرێم نیوز

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە شەوی ڕابردوو سەربازێکی وڵاتەکەی بەهۆی ئەو برینانەی لە هێرشە سەرەتاییەکانی ڕژێمی ئێراندا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەریکەوتبوو، گیانی لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەم سەربازە لە ١ی ئازاردا و لە کاتی هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سعوودییە بە سەختی بریندار ببوو.

وەزارەت دەڵێت ئەمە حەوتەمین سەربازی ئەمریکییە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنی "Epic Fury"دا بکوژرێت. دەشڵێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان هێشتا بەردەوامن.

وەزارەت جەخت دەکاتەوە کە ناسنامەی ئەم سەربازە بە شاراوەیی دەهێڵرێتەوە تاوەکو ٢٤ کاتژمێر دوای ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکەی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP