هەرێم نیوز
بارزانی لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا لیۆی چواردەیەم کۆدەبێتەوە و هەردوولا ئاڵوگۆڕی دیاری دەکەن و جەخت لە کۆتاییهێنان بە نەهامەتییەکانی گەلان دەکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ١ی ٢٠٢٦، بارزانی لە ڤاتیکان لەلایەن پاپا لیۆی چواردەیەمەوە پێشوازیی لێ کرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، پاپا بەخێرهاتنی گەرمی بارزانی کردووە و هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیدارەکە دەربڕیوە وەک دەرفەتێک بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەسەر بابەتە گرنگەکانی ناوچەکە و جیهان.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بارزانی و پاپا هیوای ئەوەیان خواستووە ئاشتی و سەقامگیری لە جیهاندا باڵادەست بێت و "کۆتایی بە ئازار و نەهامەتیی گەلان بهێنرێت."
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، پاپا لیۆی چواردەیەم و بارزانی دیارییان پێشکەشی یەکتر کردووە.