هەرێم نیوز
وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پێویستی بە وردبوونەوەى زیاترهەیە لەبوارى مێژوو، تواناى سەربازیی و هاوسەنگیی هێز و دواجاریش هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان لە لایەک ،لە لایەکی تریشەوە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و واقیعی سیاسیی هەرێمی کوردستان وەڵامی پێشوەختى ئەو پرسیارەیان لایە و روانگە یاساییەکەش بێگومان بڕیاری کۆتایی لایە، ئەگەرچی لە سیاسەتدا "هیچ شتێک مەحاڵ نییە"، بەڵام پرۆسەی دوورخستنەوەی پارتی (ئاووت کردن) رووبەڕووی چەند بەربەستێکی گەورە دەبێتەوە کە دەکرێت لێرەدا ئاماژە بە هەندێکیان بکەین.
پێشینەى پەیوەندیی نێوان یەکێتى و نەوەى نوێ
دواى نەمان و بەهەڵمبوونى گۆڕان لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى، ئیدارەى ئەو ناوچەیە بیری لەوەدەکردەوە کە بۆ ئەوەى ئەو کارانەى راستەوخۆ خۆی ناتوانێت ئەنجامیان بدات بە حیزبێک یان لایەنێکى دیکەى بکات و بۆ ئەو مەبەستە نەوەى نوێی هێنایە پێشەوە، بە بێ ئەوەى هیچ پێشینەیەکی سیاسی یان ئەزموونى تەنانەت ئاخاوتنى سیاسیشیان هەبێت، هەربۆیە خێرا سەرۆکەکەیان شەلم کوێرم ناپارێزم، کەوتە گیانی پارتى و جاروباریش یەکێتى تێوە دەئاڵاند بۆ ئەوەی راى گشتى چەواشەبکرێت، هەرچۆنێک بێت لەماوەکانى رابردوودا ئەگەر بە بەڵگەفیلم و گوتەکانى ئەو کەسەدا بچیتەوە زیاتر بۆت روون دەبێتەوە چەندە بە بەرنامە ئەو کارەیان کردووە، بۆ نموونەى بە سەرۆکی یەکێتى دەڵێت: چایچی بەردەست مەسرور بەرزانى، دەڵێت ئەگەر رۆژێک لە رۆژان منتان بینى دەستم لەناو دەستى یەکێتى و پارتى بوو ئەوە دڵنیابن من نیم، بەهەمان شێوەش سەرۆکی یەکێتى کاتێک باس لە شاسوار عەبدولواحید دەکات دەڵێت: ئەو بۆ بەرژەوەندیی خۆی و پاراستنى پارەکانى خەڵک لە خۆی کۆدەکاتەوە، زیاتر لەمانە تۆی خوێنەر دەزانیت، پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەم دوو عەقڵییەتە دەتوانن تاکوێ پێکەوە بڕبکەن و پرۆژەى هاوبەشیان هەبێت؟
روانگەی یاسایی
بەگوێرەى ههمواری سێههمی یاسای سهرۆکایهتی ههرێمی کوردستان ژماره ١ ی ساڵی ٢٠٠٥، ماددهی یهکهم، سهرۆکی ههرێمی کوردستان، پاش ناونانی له لایهن پهڕلهمانی کوردستانهوه، کاندید بۆ سهرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران ڕادهسپێرێت، بۆ پێکهێنانی کابینهی وهزاری، له ماوهیهکدا که له ٣٠ ڕۆژ تێپهڕ نهکات و به هیچ جۆرێک باسی لهوه نهکردووه، که هاوپهیمانی پهڕلهمانی زۆرینه ڕادهسپێرێت، ئەوەى کە باس لە زۆرینەى پەرلەمانى دەکات لە عێراقە نەک هەرێمی کوردستان.
به پێی دهستووری عێراق، حکوومهتی ههرێمی کوردستان، به پێی یاساکانی ههرێمی کوردستان پێکدههێنرێت، نهک یاسا عێراقییهکان، که ئهویش (یاسای سهرۆکایهتی ههرێمه)، وه له نۆ کابینهی حکوومهتی ههرێم له ڕابردوودا، کاندیدی ئهو حیزبه ڕاسپێردراوه، که زۆرترین کورسی له ههڵبژاردنهکهدا بهدهستهێناوه.
هاوکێشەی لایەنەکان
بۆ ئەوەی یەکێتی و نەوەی نوێ بتوانن پارتی لە دەسەڵات دووربخەنەوە،لەمپەرى زۆریان لەبەردەمدایە، دیارترینیان روانگە یاساییەکەیە کەلەپێشەوە باسمانکرد ، لەبەر ئەوەى بەشێک لە دەنگە ئۆپۆزسیۆنەکانى وەک (یەکگرتوو و هەڵوێست) بەشداریی پێکهێنانى حکومەت ناکەن، کە لە کۆتاییدا لە بەرژەوەندیی پارتى دەشکێتەوە و بەدووریش نازانرێت یەکێتى بۆیە پەناى بۆ ئەم بابەتە بردبێت تا فشار دروستبکات بۆ ئەوەى بەشێکی زیاتر لە پارتى داوابکات.
بەربەستە جوگرافی و سەربازییەکان
سیستەمی حوکمڕانی لە کوردستان تەنها لەسەر سندوقی دەنگدان نییە، بەڵکو پەیوەستە بە هێزی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزە چەکدارەکانى دیکە و ئەو رێککەوتنە عورفییەى کە نۆ کابینەى پێشووى لەسەر بونیاد نراوە، هەرێمی کوردستان بە کردەیی دابەشبووە بەسەر دوو زۆندا. پارتی کۆنترۆڵی تەواوی زۆنی زەرد (هەولێر و دهۆک)ى کردووە و لە موسڵ و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمی کوردستانیش بەشى خۆی بەزیادەوە هەیە.
دوورخستنەوەی پارتی لە حکومەت بەبێ ڕەزامەندی خۆی، دەبێتە هۆی پەککەوتنی دامەزراوەکانی دەوڵەت لەو دوو پارێزگایە و ئەو شوێنانەى دیکە، کە ئەمەش مەترسی دروستبوونی "دوو ئیدارەیی" لێدەکرێت، لەبەر ئەوەى لە ساڵی 1996ـەوە زۆرینەى رەهاى پۆستەگرنگەکانى کوردستان لاى پارتى دیموکراتى کوردستان بووە.
پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان:
پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ تورکیا و هەندێک وڵاتی عەرەبی و دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان هەیە. هەربۆیە گۆڕینی هاوسەنگیی هێز بەبێ رەزامەندی یان رێککەوتنی نێودەوڵەتی کارێکی ئاسان نییە، چونکە سەقامگیریی ناوچەکە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرنگە و بە دوورخستنەوەى پارتى هاوسەنگی و باڵانس تێکدەچێت و لەسەر ئاستى هەرێمی و نێودەوڵەتیش کار بۆ سەقامگیریی ناوچەکە دەکرێت نەک بە پێچەوانەوە، لە راستیشدا ئەوانیش مامەڵە لەگەڵ پارتى بەباشتر و گونجاوتردەزانن تا پارت و لایەنەکانى دیکە، لەبەر ئەوە هۆکارانەى کە لەپارتیدا هەیە و لەوانى دیکەدا نییە.
یەکگرتنی نەوەی نوێ و یەکێتی بەرەو کوێ؟
دواى ئازادکردنى سەرۆکی نەوەی نوێ (کە دەگوترێت وەک خێمەکەى سەفوان، پێشتر لەسەر بابەتەکان رێککەوتوون و لەو شوێنەى بەناو زیندان وردو درشتى بابەتەکەیان یەکلایی کردووەتەوە) لە رێگەى گرتە ڤیدیۆیەکەوە سەرۆکی یەکێتى دەستپێشخەرى کرد لەگەڵی و بە پێچەوانەى هەموو لێداونەکانى پێشوویان دەستیانکرد بە گفتوگۆ و دانوستان، و ئامانجی سەرەکیشیان لەحسابی خۆیان لێدان بوو لە پارتی و بەمەش رەنگە بەشێکی زۆر لە دەنگدەرە ناڕازییەکانی لەدەست بدات لەبەر ئەوەى نەوەى نوێ بونیادى خۆی لەسەر فەلسەفەى لێدان لە بەرامبەرەکانی داڕشتووە، هەرچى یەکێتیشە – بەمەزەندەى خۆی- دەیەوێت هاوسەنگیی هێز بگەڕێنێتەوە، بەڵام ئایا ئامادەیە بە تەواوی پارتی بخاتە دەرەوەی یارییەکە؟ یان ئەوەیە وەک تاکتیک نەوەى نوێ بەکاردەهێنێت و وەک دەگوترێت ئەمجارە نەوەى نوێ لەناوەڕاستى رێگەکەدا بەجێدەهێڵێت و گورزێکی کوشندەیان لێدەدات ئەزموونی رابردوو دەریخستووە کە لە کۆتاییدا هەردوولا (پارتی و یەکێتی) بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم