هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوپەیمانان دەکات ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش بکەن و ڕاشیدەگەیەنێت، ئامادەی هەموو هاوکارییەکین بۆ ڕاگرتنی شەڕ و دەبێت مافی کورد لە دەستووری سووریادا بچەسپێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی ١ی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەپەلەی سەبارەت بە دۆخی سووریا بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "داوا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى له پاراستنى سه‌قامگيرى و ڕێگرى له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش جێبه‌جێ بكات."
سەبارەت بە چارەسەری دۆخەکە، سەرۆکی هەرێم دووپاتی کردووەتەوە کە "ئامادەى پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارى و يارمه‌تييه‌كين به‌مه‌به‌ستى راگرتنى شه‌ڕ و گه‌يشتن به ئاگربه‌ست و رێككه‌وتن."
لە کۆتایی پەیامەکەدا جەخت لەسەر داهاتووی سیاسیی کورد لە سووریا کراوەتەوە و هاتووە: "پێويسته مافى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له سووريا پارێزراو بن و له ده‌ستوورى داهاتووى سووريادا مسۆگه‌ر بكرێن."