دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ماکرۆن بۆ شەرع: دەبێت هەسەدە تێکەڵ بە دامەزراوەکانی دەوڵەت بکرێتەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی، نیگەرانیی خۆی لە دۆخی ئەمنی دەردەبڕێت و مانەوەی یەکپارچەیی سووریا بە تێکەڵکردنەوەی هەسەدە بە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەبەستێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی ١ی ٢٠٢٦، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ئەنجام داوە و تێیدا "نیگەرانیی قووڵی فەرەنسای پێ گەیاندووە سەبارەت بە زیادبوونی گرژییەکان و بەردەوامیی هێرشەکانی دەسەڵاتدارانی سووریا."

ماکرۆن لە پەیوەندییەکەدا جەختی لە پێویستیی ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی کردووەتەوە و مەرجی سەرەکیی بۆ سەقامگیری دیاری کردووە کە بریتییە لە "تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا" لەسەر بنەمای گفتوگۆکانی مانگی ئاداری ڕابردوو.

سەرۆکی فەرەنسا بە ڕوونی بە ئەحمەد شەرعی ڕاگەیاندووە کە یەکپارچەیی و سەقامگیریی وڵاتەکەی پەیوەستە بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP