دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

شاسوار عەبدولواحید ئازاد ناکرێت؛ دادگا بڕیارێکی نوێی دا

هەرێم نیوز

دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی بۆ جاری دووەم داواکاریی ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید ڕەت دەکاتەوە و سەرەڕای تەواوبوونی ماوەی سزاکەی، هێشتا لە زینداندا هێڵدراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی 1ی 2026، دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی بۆ جاری دووەم داواکاریی پارێزەرانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی بۆ ئازادکردن بە کەفالەت ڕەت کردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆکاری ئازادنەکردنەکە پەیوەندی بە دۆسیەیەکی نوێوە هەیە کە تایبەتە بە "سکاڵای خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند" لە دژی ناوبراو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP