هەرێم نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی حکوومەتی سووریا دەکات و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکات، هاوکات جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکاتەوە بۆ تێکشکاندنی داعش.
ئەمڕۆ شەممە 17ی 1ی 2026، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا بە ڕوونی داوا لە حکوومەتی سووریا دەکات "هەر هێرشێک لە نێوان حەلەب و تەبقە بوەستێنێت."
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەمریکا پێشوازی لە هەوڵە بەردەوامەکانی هەموو لایەنەکان دەکات لە سووریا بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان و چارەسەرکردنی ململانێکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، ڕاوەدوونان و تێکشکاندنی ڕێکخراوی داعش "پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکانی هاوبەشە سوورییەکانمان هەیە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان."