هەرێم نیوز
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رەتیدەكاتەوە هیچ جوڵەیەكی سەربازییان لە دەوروبەری مەسكەنە و دێر حافر هەبێت و رایدەگەیەنێت، حكومەتی دیمەشق بەم لێدوانانە دەیەوێت بیانوو بۆ ئاڵۆزی بدۆزێتەوە.
هەسەدە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەدواداچونیان بۆ لێدوانە چەواشەكارییەكانی وەزارەتی بەرگریی حكومەتی دیمەشق كردووە سەبارەت بە دۆخی مەیدانی لە دەوروبەری مەسكەنە و دێر حافر، بۆیە جەخت دەكەنەوە، كە هیچ جموجوڵ و كۆكردنەوەیەكی هێزیان لەو ناوچانە نییە و سەرجەم ئەو دەنگۆیانە بێ بنەمان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو جوڵە سەربازییانەی لە ئێستادا لە ناوچەكە هەن، پەیوەندییان بە خودی هێزەكانی حكومەتی دیمەشقەوە هەیە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، دووبارهكردنهوهی ئهم بانگەشانە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی سووریاوە بۆ جاری دووەم، هەوڵێکە بۆ دروستكردنی گرژی و دۆزینەوەی بیانوو بۆ توندوتیژی، بۆیە لایەنەكانی پشت ئەم هەوڵانە بە بەرپرسیار دەزانن لە هەر لێكەوتەیەكی نەخوازراو.
هەسەدە هۆشداری داوە لە “بەردەوامبوون لەم سیاسەتە” و جەختیكردۆتەوە، ئەوان پابەندن بە بژاردەی هێوركردنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا مافی رەوای خۆیانە هەموو ڕێوشوێنێك بگرنەبەر بۆ بەرگریكردن لە ناوچەكە و پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی.