دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی و نێردەی تایبەتی ترامپ پەرەسەندنەکانی حەلەب و سووریا تاوتوێ دەکەن

هەرێم نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان بارزانی و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا ئەنجام درا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، هەردوولا بە وردی بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و سووریا، بەتایبەتی دوایین پەرەسەندنە مەیدانییەکان و گرژییەکانی شاری حەلەب ئاڵوگۆڕ کرد.

بارزانی و تۆم باراک جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە. هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر نانی هەنگاوی جددی بۆ بەدیهێنانی ئاسایش، سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا.

ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە لە کاتێکی زۆر هەستیاردا دێت کە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب لەژێر بۆردومان و گەمارۆیەکی تونددان. ڕۆڵی بارزانی وەک مەرجەعێکی سیاسیی گرنگ لە ناوچەکەدا، وای کردووە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی تەنگژەکانی سووریا و پاراستنی مافی کوردان ڕاوێژی پێ بکات. جەختکردنەوە لەسەر "ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە" ئاماژەیە بۆ هەوڵێکی دیپلۆماسیی بەهێز تاوەکوو ڕێگری لە پێکدادانی زیاتر و کارەساتی مرۆیی لە حەلەب بگیرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP