دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی کارەبا: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا سەرجەم گرفتەکانی کارەبا چارەسەر دەکرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا هۆکاری کوژانەوەی کارەبای لە چەند ناوچەیەک ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، باران و ڕەشەبای بەهێزی ئەمشەو زیانی بە تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی گەیاندووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کاتژمێر ٨:٠٠ی ئەمشەو هەینی (٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦)، بەهۆی تێکچوونی کەشوهەواوە گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دروست بووە.

وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و تیمەکانی چاککردنەوە لەسەر هێڵن، بڕیاریشە لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا سەرجەم گرفتە تەکنیکییەکان چارەسەر بکرێن و وزەی کارەبا بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP