دواین هەواڵ

کوردستان‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی قەرزی شەرەفیان لەسەرە بەرامبەر کورد

هەرێم نیوز

ئیسرائیل وەک یەکەم وڵات لەسەر هێرشی سەر کوردانی حەلەب هاتە دەنگ و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایدەگەیەنێت، جیهان قەرزاری کوردە و نابێت لە ئاست ئەم سەرکوتکارییە بێدەنگ بن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی 1ی 2026، میدیاکان بڵاویان کردەوە، گیدۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل نیگەرانیی توندی خۆی نیشان داوە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر کورد لە حەلەب و دۆخەکەی بە "مەترسیدار و دژوار" وەسف کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕۆژئاوا قەرزێکی ئەخلاقی و "قەرزی شەرەف"یان لەسەرشانە بەرامبەر بە کورد، ئەوەش بەهۆی ئەو ڕۆڵە ئازایانەی لە جەنگی دژی داعشدا گێڕایان.

سار هۆشداريی داوە لەوەی ئەم سەرکوتکردنە پێچەوانەی بەڵێنەکانی "سووریای نوێ"یە و بێدەنگبوونی جیهان دەبێتە هۆی هەڵکشانی توندوتیژییەکان.

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانەوە بۆ سەر ماڵەکان، تا ئێستا 8 هاووڵاتیی مەدەنی شەهید بوون و 57ی دیکەش بریندار بوون کە ژن و منداڵیان تێدایە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP