هەرێم نیوز
ئەمڕۆ شەممە ٣ی ١ی ٢٠٢٦، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرشتیی بارزانی کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە بە بەشداریی جێگرانی سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت و تێیدا دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان بە گشتی تاوتوێ دەکرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت، لەگەڵ یەکلاکردنەوەی پرسی هەڵبژاردنی سەرککۆمار.
پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و خاوەن فراکسیۆنێکی کاریگەر لە بەغدا، هەوڵەکانی بۆ خێراکردنی پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت چڕکردووەتەوە. ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە گفتوگۆدان بۆ تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی و دیاریکردنی کاندیدی سەرککۆمار، کە پشکی پێکهاتەی کوردە و پارتی جەخت لەسەر ڕێککەوتنی نیشتمانی لەو بارەیەوە دەکاتەوە.