دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

هۆشیار زێباری: داهاتوو ڕووداوی مەترسیدارتری لە هەگبەدایە؛ 2026 بە سەختی دەستی پێ کرد

هەرێم نیوز

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوەکانی ئەم چەند ڕۆژە پەیامێکی ڕوونیان پێیە و ئاماژەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ڕووداوی گەورەتر و مەترسیدارتر ڕوو دەدەن.

ئەمڕۆ شەممە 3ی 1ی 2026، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی، سەرەتای ساڵی 2026 دەستپێکێکی سەخت و دژوار بوو بۆ جیهانی نوێ.

زێباری ئاماژەی بە زنجیرەیەک ڕووداو کردووە وەک "شەڕی هەژموون لە باشووری یەمەن، سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەمەریکا لە ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی سەرۆکی ئەو وڵاتە."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا هۆشیار زێباری هۆشداریی داوە کە ئەم ڕووداوانە بەسەر یەکەوە لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەیامێکی ڕوونیان پێیە کە "داهاتوو ڕووداوی گەورەتر و مەترسیدارتری لە هەگبەدایە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP