هەرێم نیوز
گرانبوونی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت بە ڕێژەی %20 کە بڕیارە لە 16ی ئەم مانگەوە جێبەجێ بکرێت هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و تەنها بۆ عێراقە.
دیلان رەشاد، بهڕێوهبهری راگهیاندنی وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حکومەتی هەێمی کوردستان رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا بڕیاری زیادکردنی 20%ی باجی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت لەلایەن حکومەتی عێراق بە فەرمی بۆمان نەنێردراوە".
ئاماژەی بەوەشداوە، "زیادکردنی باجی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە عێراق جێبەجێش بکرێت، بۆ کارتەکانی ئینتەرنێت هەێمی کوردستان ناگرێتەوە، چونکە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت لە لای ئێمە مۆڵەت و گرێبەستیان هەیە و پابەندی رێنماییەکانی ئێمەن".
دیلان رەشاد وتی، "کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان لەسەر نرخی پاکێجەکانی خۆیان بەردەوامن و هیچ زیادبوون و کەمبوونێک لەئارادا نییە".