دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاسایشی حەلەب ئاماری قوربانییانی بڵاو کردەوە؛ هەوڵی چوونە ناوەوەی چەکداران شکستی هێنا

هەرێم نیوز

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ڕایدەگەیەنن لە سێیەم ڕۆژی هێرشەکاندا، هەموو هەوڵێکی چەکدارانی حکوومەت بۆ چوونە ناو گەڕەکە کوردییەکان شکستی هێناوە و ژمارەیەک چەکداریش بەدیل گیراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی 1ی 2026، ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ڕایگەیاند، بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک هێرشی چەکدارانی سەر بە حکوومەتی سووریا بەردەوامە، بەڵام سەرجەم هەوڵ و پەلامارەکانیان بۆ چوونە ناو ئەو دوو گەڕەکە و ناوچەی کاستێلۆ تێکشکێنراون.

سەبارەت بە زیانەکان، ئاسایش ئاشکرای کرد کە لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی بۆردومان و شەڕەکانەوە، هەشت کەس گیانیان لەدەست داوە و 57 کەسی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات لەبارەی زیانی هێرشبەرانەوە ئاماژەی بەوە داوە، چوار چەکدار بەدیل گیراون و تەرمی شەش چەکداریش لە مەیدانی شەڕەکەدا بەجێماون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP