دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیدارەی خۆسەر پێشوازی لە دەستپێشخەریی نێودەوڵەتی بۆ حەلەب دەکات و مەرجەکانی ڕادەگەیەنێت

هەرێم نیوز

ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی داهاتووی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ڕاگەیاند و ئامادەیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییە نێودەوڵەتییەکان نیشان دا، بەو مەرجەی پاراستنی هاووڵاتییان گەرەنتی بکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە پاراستنی مەدەنییەکان لەو دوو گەڕەکە کاری لەپێشینەی ئەوانە، بۆیە پێشوازی لە دەستپێشخەریی هێزە نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکان دەکەن بۆ دووبارە جێگیرکردنەوەی ئەو هێزانەی لە شێخ مەقسوودن بەرەو ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات بە شێوەیەکی سەلامەت.

ئیدارەی خۆسەر دوو مەرجی سەرەکی بۆ ئەم هەنگاوە دیاری کردووە:

١- گەرەنتیبوونی هێزێکی ئەمنیی کوردیی ناوخۆیی بۆ پاراستنی گەڕەکەکان.

٢- مانەوەی ئەنجومەنێکی ناوخۆیی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری دانیشتووانی ئەو دوو گەڕەکە، بەپێی بنەماکانی ڕێککەوتنی "یەکی نیسان"



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP