دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

هەسەدە: تورکیا بە درۆنی ئاکنجی هێرشی کردە سەر تەبقە

هەرێم نیوز

هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیەنن، تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "ئاکنجی" بنکەیەکی سەربازییانی لە باشووری تەبقە کردووەتە ئامانج و بە دەستوەردانی ڕاستەوخۆ وەسفی دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە 10ی 1ی 2026، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایان کرد، تورکیا بە درۆنی جۆری (ئاکنجی) هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانیان لە ناوچەی کێڵگەی سەورە لە باشووری تەبقە.

سەبارەت بە زیانەکان، هەسەدە ڕوونی کردووەتەوە کە هێرشەکە تەنیا زیانی ماددیی لێ کەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە، ئەم هێرشە "پێشهاتێکی مەترسیدارە" و بەڵگەیە لەسەر دەستوەردانی ڕاستەوخۆی تورکیا لە کاروباری سووریا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP