دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی: گەیشتینە لێکتێگەیشتن بۆ کشانەوەی شەڕڤانان و مەدەنییەکان لە حەلەبەوە بەرەو ڕۆژئاوا

هەرێـ نیوز

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پەیامێکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی نێوەندگیریی نێودەوڵەتییەوە گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە سەکۆی (X) ئاشکرای کرد، ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەست و دەستپێکردنی پڕۆسەی هێنانەدەرەوەی تەرمی شەهیدان، بریندارەکان و ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەی لەو دوو گەڕەکەدا گیرییان خواردووە، لەگەڵ کشانەوەی شەڕڤانان بەرەو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوا).

مەزڵوم عەبدی داوای لە لایەنە ناوبژیوانەکان کرد کە پابەندی بەڵێنەکانیان بن بۆ وەستاندنی پێشێلکارییەکان و کارکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بە سەلامەتی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. عەبدی لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سڵاوی بۆ تێکۆشەرانی "بەرخۆدانی شێخ مەقسوود" نارد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP