دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمەریکا و ئوردن بڕیاریان دا؛ چارەنووسی هێزەکانی ئاسایش لە حەلەب دیاری کرا

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێردەی ئەمەریکا بڵاو دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هەردوولا کۆکن لەسەر کشانەوەی "ئاشتییانە"ی هێزەکانی ئاسایش لە حەلەب و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی پێشوو.

ئەمڕۆ شەممە 10ی 1ی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاریی کۆبوونەوەی ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکای بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد، عەممان و واشنتۆن بەردەوامن لە هاوئاهەنگی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکوومەتی سووریا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا جەختیان لە چەسپاندنی ئاگربەست کردووەتەوە، بە مەرجی دەستەبەرکردنی "کشانەوەی ئاشتییانە"ی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری حەلەب.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە دەبێت دەستبەجێ ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت کە لە 10ی ئاداری 2025 لە نێوان حکوومەتی سووریا و هەسەدە واژۆ کراوە، هاوکات باس لە جێبەجێکردنی نەخشەڕێگەی کۆتاییهێنان بە قەیرانی سوەیدا کراوە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ تەواوی ناوچەکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP