دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وردەکاریی دیدارەکەی مەسرور بارزانی و نوێنەرەکەی ترەمپ

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە و هەردوولا جەخت لە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و ڕێزگرتن لە مافەکانی هەرێم دەکەنەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 17ی 1ی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پیرمام پێشوازی لە تۆم بەڕاک، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە تورکیا کرد.

لە دیدارەکەدا کە وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێم ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کرا.

تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە جەختکردنەوە لەسەر "چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP