هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا نیگەرانیی خۆیان لە دۆخی سووریا دەردەبڕن و داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکوومەتی دیمەشق دەکەن.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 17ی 1ی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشت و تێیدا دۆخی عێراق و ناوچەکە و بەتایبەتی پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێ کرد.
هەردوولا نیگەرانیی قووڵیان بەرانبەر بە پێکدادانەکان لە سووریا دەربڕی و پشتیوانییان بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بۆ جێبەجێکردنی "ڕێککەوتنی 10ی ئازاری نێوان هەسەدە و حکوومەتی سووریا" دووپات کردەوە.
لەمبارەیەوە ماکرۆن ستایشی ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ نێوەندگیری و هێورکردنەوەی دۆخی سووریا. لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی جەختی کردەوە کە "پێویستە مافەکانی گەلی کورد لە دەستووری داهاتووی سووریادا جێگیر بکرێن."